ئەو کۆبوونەوەیە کە ڕۆژی سێشەممەی ۳۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ بەڕێوە چوو، نزیک بە ۱۴۰ کەس لە ئەندامانی چالاک و هاورێیانی دێرینی جەماعەت بەشدار بوون و بەستێنێکی خۆش و یەکدڵی، ئاریکاری و پڕ لە نشەیان پێک هێنا. ئامادەبووان لەگەڵ گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی سەردەمی بانگەوازی، باسیان کێشە و گرفتەکانی سەرڕێی چالاکییەکانی بانگەوازی و ڕۆڵی مرۆڤی سەردەم لە پەرەدان بە بەها ئایینی و مرۆییەکان کرد.
پێشەنگانی جەماعەت بە دوان لەسەر ئەزموونە بەنرخەکانیان، بابەتەکانیان دەوڵەمەندتر کردن و گەنجانیان بۆ هەڵسوکەوتکردن و بەردەوامی لەسەر بانگەوازی هان دان.
بەرپرسیاریەتی میواندارێتی ئەو کۆبوونەوەیە لە ئەستۆی شاندی کارگێڕیی شاری شنۆ بوو کە بە خواردنی شەو و خواردنەوەی خۆماڵی میواندارییان لە ئامادەبووان کرد. سروشتی ناوازە و ئارامیبەخشی سەیرانگای نالوس ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری لە پێکهاتنی بەستێنێکی دڵگیر و هاندەرانە هەبوو.
جێی ئاماژەیە کە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری شنۆ هەموو ساڵێ سەیران و کۆبوونەوەی جۆراوجۆر بۆ ئەندامان و لایەنگرانی پێک دێنێت کە ئەو بەرنامەش لە درێژەی ڕوانگەی بەردەوامیی لەسەر پێوەندیی و ڕاهێنان هەژمار دەکرێ.

بۆچوونهکان